وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق هاوكاریی دارایی پێشكش به هاووڵاتیانی عێراقیی نیشته‌جێی وڵاتی لوبنان و ئوردن ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق رای گه‌یاند، شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه به مه‌به‌ستی پێشكش كردنی هاوكاریی دارایی به ماڵباتی عێراقیی گه‌یشتنه وڵاتی لوبنان.
دیندار نه‌جمان دۆسكی وه‌زیری كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ به سه‌ردانێكی ره‌سمی شاندێكی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق گه‌یشتنه وڵاتی لوبنان، ئامانجیش لێی ئاگه‌داربوونه له دۆخی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی عێراقیی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته\"".
زیاتر \"" له میانی چه‌ند رۆژی مانه‌وه‌یان شانده‌كه چاویان به ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی عێراقیی به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی باریی دارایی و ئابووریان خراپه و له دۆخێكی ئابووری خراپ ده‌ژین و ناتوانن بگه‌رِێنه‌وه وڵات یانیش به شێوه‌یه‌كی ئاسان كاریان به ده‌ست ناكه‌وێت\"".
روونی كرده‌وه\"" ئه‌و ماڵباته عێراقیانه‌ی له وڵاتی لوبنانن كه دۆخیی داراییان خراپه به برِه پاره‌یه‌ك كۆمه‌ك ده‌كرێن و بۆ هه‌ر ماڵباتێكیش برِی300دۆلاری ئه‌مریكییه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و بۆ ئاگه‌داربوون له دۆخی هاووڵاتیانی عێراقیی نیشته‌جێی وڵاتی ئوردنیش له چه‌ند رۆژی داهاتوو شاندێكی وه‌زاره‌ت به سه‌رۆكایه‌نی من ( وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران) سه‌ردانی وڵاتی ئوردن ده‌كه‌ین\"".
گوتیشی\"" له دۆخی دارایی و ئابووری و باری ژیان و گوزه‌رانیان ده‌كۆڵینه‌وه‌و به پێی پێویست هاوكاریی داراییان ده‌كه‌ین، هاوكات هاوكاریی ئه‌وه‌شیان ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵباتێك مه‌به‌ستی بوو توانای دارایی باش نه‌بوو هاوكارییان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رِێنه‌وه عێراق\"".
به گوته‌ی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق هیچ ئامارێك له ئێسته‌دا له به‌رده‌ستدا نییه به‌وه‌ی ژماره‌ی هاووڵاتیانی عێراقیی نیشته‌جێی وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت وڵاتی لوبنان وئوردن له به‌ر ده‌ست دانییه."
