عارف ته‌یفور: به‌دورى نازانم هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌كشێنه‌وه
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، \"عارف ته‌یفور\"" جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رِایگه‌یاند: حكومه‌تى عێراق و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا چۆنیه‌تى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رِه‌شه‌كانى ته‌یارى سه‌در دیارى ده‌كه‌ن.
كوتله‌ى سه‌در هه‌رِه‌شه‌ى په‌نابردنه به‌ر به‌كارهێنانى هێز و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى توندوتیژى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌كشێته‌وه.
ته‌یفور وتیشی: رِه‌نگه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌واده‌ى دیارى كراودا نه‌كشێنه‌وه
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق هۆشدارى دا له‌تێكچونى بارى ئه‌منى عێراق له‌كاتى به‌كارهێنانى توندوتیژى دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ته‌یارى سه‌در.
سه‌رچاوه/ رِادیۆ سه‌وا"
