خالید شوانی: داواكاریی بۆ دروستكردنی هه‌رێمه‌كان مافێكی یاسایی و ده‌ستورییه
له‌كاردانه‌وه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خالید شوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی و نوێنه‌ری فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی له‌په‌رله‌مانی عیراق بۆچوونی خۆی له‌و رووه‌وه ئاشكرا كرد‌و به PUKmedia ی رایگه‌یاند كه پێكهێنانی هه‌ر هه‌رێمێك له‌عیراق كه‌له‌لایه‌ن پارێزگایه‌ك یان زیاتر بڕیاری لێوه بدرێت مه‌سه‌له‌یه‌كی قانونی و ده‌ستورییه‌و به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستور پارێزگاكان ئازادن چی سیستمێك بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ هه‌ڵده‌بژێرن.
شوانی راشیگه‌یاند كه پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان یه‌كێكه له‌مافه ده‌ستورییه‌كان كه بۆ هاووڵاتیانی هه‌موو پارێزگاكان زامنكراوه، وتیشی: به‌پێی یاسای رێوشوێنی دروستكردنی هه‌رێمه‌كان ئه‌و مافه به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه بۆ خه‌ڵكی عیراق دیاریكراوه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته خالید شوانی رایگه‌یاند: ئێمه پێمانوایه كه‌سیستمی فیدراڵی باشترین سیستمه بۆ وڵات كه‌مافه یاسایی و ده‌ستورییه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌پارێزێت و زامنی مافی هاووڵاتیان له‌م وڵاته‌دا ده‌كات، له‌باره‌ی ئاینده‌ی كه‌ركوك و ناوچه هاوشێوه‌كانیشی خالید شوانی رایگه‌یاند كه وه‌كو فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی پێمانوایه كه مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ناوچه كوردستانییانه ته‌نها له‌رێگای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
شوانی راشیگه‌یاند كه داوای دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ بۆ ناوچه سونییه‌كان به‌ته‌نها داوا نیه به‌ڵكو پارێزگای به‌سره‌ش داواكارن بكرێنه هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆو ئاشكراشیكرد كه‌وه‌ك لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئه‌و داواكارییه‌ی پارێزگای به‌سره‌مان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌و داوا له‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین كه‌به‌سره بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، وتیشی: له‌داواكه‌یاندا پارێزگای به‌سره ده‌خوازن كه‌په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق رێوشوێنی پێویست بۆ دروستكردنی هه‌رێمی به‌سره جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاردانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ریی ئه‌ندامی كوتله‌ی برایه‌تی كه‌ركوك له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پشتیوانی خۆی بۆ بیرۆكه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق نیشاندا‌و پێكهێنانی هه‌رێمه‌كانی له‌سه‌ر داخوازیی هاووڵاتیانی پارێزگاكان به‌مافێكی ده‌ستوری و یاسایی له‌قه‌ڵه‌مداو، وتیشی: پێویسته كێشه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی تر به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستورو جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ئه‌و مادده ده‌ستوریه‌وه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
عه‌لی مه‌هدی ئه‌ندامی كوتله‌ی به‌ره‌ی توركمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئێمه دژ به‌دروستكردنی هه‌رێمه‌كانین له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و تایه‌فی و ته‌ئكید له‌سه‌ر پێدانی تایبه‌تمه‌ندیی كه‌ركوك و كردنی به‌هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
شێخ عه‌بدوڵڵا سامی عاسی نوێنه‌ری ته‌جه‌مموعی كۆماری عیراقیش له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئێمه دژی هه‌موو بیرۆكه‌یه‌كین كه‌جیاكاریی له‌خاكی عیراق لێبكه‌وێته‌وه‌و بۆچوونمان پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و یه‌كڕیزی خاك و خه‌ڵكی عیراقه‌و دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سونیی له‌عیراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
