ته‌یفوور: ئه‌سته‌مه به‌م نزیكانه پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، تا ناكۆكی و ملمڵانێیه‌كانی نێوان مالیكی و عه‌لاوی كۆتایی پێنێت پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی نابێته‌وه.
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا ناكۆكی و ملمڵانێی سیاسیی نێوان نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقییه به‌رده‌وامه‌و هیچ پێشكه‌وتنێكیش له هه‌لوێستی هیچ كام له‌م دوو سه‌ركرده‌یه‌وه به ئاراسته‌ی ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخی پێوه‌ندیی نێوانیان به‌دی ناكرێت\"".
له باره‌ی یه‌كلایی بونه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كانیش، روونیشیكرده‌وه\"" تا ئێستا ئه‌و پرسه هه‌ر باسی لێوه ناكرێت و ئه‌گه‌ریی ئه‌وه‌ش له ئاراداییه وه‌ك خۆی بمینێته‌وه، چونكه لیستی عێراق داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان به ناوی عه‌دنان ئه‌سه‌دی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌گه‌ریی ئه‌وه له ئاراداییه له دوای په‌سه‌ندكردنی داواكاریی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، عه‌دنان ئه‌سه‌دی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی عێراق به شێوه‌یه‌كی كاتیی له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه بێته ده‌ست نیشان كردن\"".
وتیشی\"" له ماوه‌ی رابردوودا جه‌ختمان له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی جیددیی هه‌ر دوو لایه‌نی لیستی عێراقیه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوانیان بكه‌ن، چونكه به هۆی هێشتنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منیه‌كان وه‌ك خۆی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراقیی به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ بردووه\""."
