په‌رله‌مانتارێك: كۆده‌نگییه‌ك له نێوان كوتله عێراقیه‌كان دروست بووه بۆ مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێ به هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای عێراق له هه‌موو رووێكه‌وه له ئاماده‌باشیی ته‌واو دا نین بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی عێراق ئه‌گه‌ریی مانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له عێراق پتر بووه.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌من و دیفاع به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به پێی زانیارییه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌من و دیفاعی په‌رله‌مانی عێراق هێزه‌كانی سوپای عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا له ئاستی پێویست دا نین و كه‌موكورِییه‌كی زۆریان هه‌یه، بۆیه به بۆچوونی ئێمه له ئێستادا هێزه‌كانی سوپای عێراق توانای پاراستنی ئه‌منیه‌تی وڵاتیان نییه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌م هۆكارانه بۆنه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆ ده‌نگییه‌ك له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كانی عێراق بێته كایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی داوا بكرێت به‌شێك له هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا كه ئێستا له وڵات جێگیرن له عێراق بمینێته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌گه‌ریی ئه‌وه له ئارادایه به‌ر له ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی پاشه‌كشێ پێكردنی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا وتوێژیی نێوان ئه‌مریكاو عێراق له باره‌ی مانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هێزانه بێته ده‌ست پێكردن\"".
وتیشی\"" ئێمه پێمانوایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێوه‌ندیی به سه‌رجه‌م كوتله‌كانه‌وه هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن به شێوه‌یه‌كی وتوێژ برِیارێكی له‌م چه‌شنه‌دا بده‌ن چونكه چاره‌نووسیی گه‌لانی عێراقی پێوه به‌نده\""."
