سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق هه‌رِه‌شه‌ى جیابونه‌وه‌ى سونه ده‌كات
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا هۆشدارى دایه لایه‌نه‌كانى عێراق له پشتگوێ خستنى سونه‌كان له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا و رِایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سیاسیه‌تى په‌راوێزخستن به‌رامبه‌ر سونه مه‌زهه‌به‌كانى عێراق به‌رده‌وام بێت ئه‌وا جیابونه‌وه رِاده‌گه‌ێنین.
نوجێفی وتیشی: ئێستا كاتى ئه‌وه هاتوه كێشه‌ى سونه له عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت و سیاسیه‌تى په‌راوێزخستن په‌یرِه‌و نه‌كرێت له‌به‌رامبه‌ریاندا.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق داواشى كرد په‌له بكرێت له كۆتایی هێنان به په‌راوێزخستنى سونه، ئه‌گه‌ر نا هه‌رێمێكى تایبه‌ت به سونه داده‌مه‌زرێنین.
ئه‌م لێدوانانه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق كاردانه‌وه‌ى جوداى لێكه‌وته‌وه، و ژماره‌یه‌ك له‌لایه‌نه‌كان پشتگیری لێده‌كه‌ن، و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش به‌برِیارێكى مه‌زهه‌بی و تایفه‌گه‌رى ناوده‌به‌ن.
سه‌رچاوه/ حورِه
