\"فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پشتگیری پێكهێنانى حكومه‌تێكى زۆرینه ده‌كات له عێراق\"""
\"خالید شوانى\"" ئه‌ندامى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان و سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى عێراق رِایگهیاند: ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پشتگیری له پێكهێنانى حكومه‌تى بنكهفراون و زۆرینه ده‌كات كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى عێراق به‌شدارى تێدا بكات.
وتیشی: له‌ئه‌گه‌رى شكستهێنانى حكومه‌تى هاوبه‌شى نیشتیمانى تاكه چاره‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌یه له عێراقدا.
شوانى پشتگیری لیستى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانى دهربرِی بۆ حكومه‌تێك كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدارببن.
سه‌رچاوه/ ئه‌سوات عێراق"
