هه‌فته‌ى داهاتو مالیكی دو سیناریۆ ده‌خاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان

هه‌فته‌ى داهاتو مالیكی دو سیناریۆ ده‌خاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان

به‌مه‌به‌ستى ده‌ربازبونى عێراق له‌و قه‌یران و ئاڵۆزیه‌ى تێكه‌وتوه‌ و چاره‌سه‌ر كردنى گه‌نده‌ڵى، برِیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتو سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دو سیناریۆ بخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى عێراق.

ئه‌مرِۆ دوشه‌ممه‌، \"حسێن ئه‌سه‌دى\"" ئه‌ندامێكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِایگه‌یاند: برِیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتو \""نورى مالیكی\"" سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دو سیناریۆ بخاته‌ پێش په‌رله‌مان، تا رِێكبكه‌ون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى عێراق و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى.
ئه‌سه‌دى وتیشی: سیناریۆى یه‌كه‌م خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و تێكه‌ڵ كردنى چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت، كه‌ ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق كه‌م ده‌بێته‌وه‌ بۆ 24 وه‌زاره‌تء، سیناریۆى دوه‌م بریتی ده‌بێت له‌ لابردنى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بون و سه‌ركه‌وتو نه‌بون له‌ كاره‌كانیاندا.
پێشتر له‌ كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِایگه‌یاندبو كه‌ پێویسته‌ گۆرِانكاری له‌ وه‌زاره‌ته‌كاندا بكرێت.
حسێن ئه‌سه‌دى وتیشی: دورنییه‌ حكومه‌تى زۆرینه‌ پێكبهێنرێت كه‌ له‌و دو سیناریۆیه‌دا نییه‌

سه‌رچاوه‌/سۆمه‌ریه‌ نیوز"
Top