لیستى عێراقیه‌ رِه‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى ئێران ده‌گرێت

لیستى عێراقیه‌ رِه‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى ئێران ده‌گرێت
لیستى عێراقیه‌ رِه‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى ئێران ده‌گرێت به‌هۆى پاڵپشتى كردنى چه‌كداران و ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆى عێراق.

ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه‌، حه‌یده‌ر مه‌لا، وته‌بێژى لیستى عێراقیه‌، رِایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ئێران ده‌یه‌وێت تیرۆر بنبرِبكات ئه‌وا پێویسته‌ له‌خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێبكات و پاڵپشتى گروپه‌ چه‌كداره‌كانى ناو عێراق نه‌كات و رِێگرى له‌و چه‌كدارانه‌ بكات، به‌وته‌ى ناوبراو.

وته‌بێژى لیستى عێراقیه‌ رِه‌خنه‌ له‌ برِیاری داخستنى كه‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌گرێت و رِایگه‌یاند: تاوتوێ كردنى پرسی داخستنى كه‌مپی ئه‌شره‌ف له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئێراندا كارێكه‌ جێگاى قبوڵ كردن نییه‌.

شایانى باسه‌، به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق رِایانگه‌یاند له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا كه‌مپی ئه‌شره‌ف له‌ عێراق داده‌خرێت كه‌ په‌ناگاى رِێكخراوى موجاهیدینى خه‌ڵقه‌.

سه‌رچاوه‌/ئه‌سوات عێراق
Top