تاڵه‌بانى: عێراق تواناى پاراستنى سنوره‌كانى نییه
جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌میانى به‌شدارى كردنى له كۆنگره‌ى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى تیرۆر له وڵاتى ئێران رِایگه‌یاند: عێراق تاوانى پاراستنى سنوره‌كانى نییه بۆیه پێویستمان به هه‌ماهه‌نگى و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانمان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێدا بۆ هاوكارى كردن له پاراستنى سنوره‌كان به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆى وڵات‌دا.
سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاشكراشی كرد كه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا كه‌مپی ئه‌شره‌ف داده‌خرێت كه تایبه‌ته به رِێكخراوى موجاهیدینى خه‌ڵقى به‌رهه‌ڵستى ئێران.
تاڵه‌بانى داواشی له وڵاتانى دراوسێ كرد هاوكارى عێراق بكه‌ن بۆ پاراستنى له گروپه تیرۆرستیه‌كان.
سه‌رچاوه/ رِادیۆ سه‌وا
