سه‌باح ساعدی: مالیكی هه‌وڵى دروست كردنى دیكتاتۆریه‌ت ده‌دات
ئهمرِۆ شه‌ممه، سه‌باح ساعدى، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانى عێراق رِایگهیاند: نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هه‌وڵى ده‌ست تێوه‌ردان ده‌دات له كاروبارى ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م جومگه‌كانى وڵات له‌ژێر كۆنترِۆڵى خۆیدا بێت.
ساعدى وتیشی: كاره‌كانى نورى مالیكی هه‌وڵێكه بۆ كۆنترِۆڵ كردنى ده‌زگا سه‌ربه‌خۆكان و لاوازكردنى دیموكراسیه‌ت له عێراقدا ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروست كردنى دیكتاتۆریهتێكى نوێ له عێراق.
شایانى باسه نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق برِیارى دا به رِاگرتنى سه‌رجه‌م كاره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، و له‌لای خۆیانه‌وه كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و برِیارهیان رِهت كرده‌وه به ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆى كۆمسیۆنه‌كه له‌قه‌ڵه‌میاندا.
سه‌رچاوه/ عێراق الكل
