\"هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن\"""
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزى سوپاى عێراق ده‌كه‌نه‌وه بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى تیرۆر و پاراستنى ئاسایشى عێراق دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان.
ئه‌مرِۆ هه‌ینى، جیفرین بوكانن، وته‌بێژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رِایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانى له عێراق پاشه‌كشێ پێبكات له واده‌ى دیارى كراودا و نایه‌وێت له عێراق بمێنێته‌وه.
بۆكانن، وتیشی: ئه‌مه‌ریكا ئامانجى له عێراق گۆرِاوه و له‌ئێستادا هاوكارى هێزه‌كانى عێراق ده‌كات له مه‌شقپێكردن و پێدانى چه‌ك پێیان و پاڵپشتیان ده‌كات.
وته‌بێژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق سوپاى عێراق به به‌هێزترین سوپاى ناوچه‌كه ناوبرد بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى توندوتیژى و تیرۆر و رِایگه‌یاند: سوپاى عێراق به‌هێزترین هێزه له ناوچه‌كه‌دا بۆ رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى تیرۆر.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ریه نیوز"
