هه‌فته‌ى داهاتو لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق كۆده‌بنه‌وه
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكى لیستى ئه‌حرار له رِه‌وتى سه‌در رِایگه‌یاند: به‌م نزیكانه له‌شارى به‌غدا و به‌ئاماده‌بونى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه و سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆببنه‌وه كه مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه‌كه دو ته‌وه‌ری سه‌ركى ده‌بێت
ئه‌عره‌جی وتیشی: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تواناكانى سوپاى عێراق بۆ وه‌رگرتنى دۆسیه‌ى ئه‌منى وڵات به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو، و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ ده‌كرێت، پاشان برِیار ده‌درێت له‌سه‌ر كشانه‌وه یان مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێى ناكۆكیه‌كانى نێوان ئه‌یاد عه‌لاوى و نورى مالیكی ده‌كرێت.
سه‌رچاوه/ سه‌باح
