عارف ته‌یفوور: سبه‌ی سه‌رۆك كۆمار له گه‌ل سه‌ركرده‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند سبه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و وه‌زیرانی عێراق و سه‌ركرده‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ته‌یفوور به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" بۆ تاوتوێ كردنی ره‌وشیی سیاسیی ئێستای عێراق سبه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری به‌غدا له گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ره‌وشیی ئێستای عێراق ده‌كرێت و ئالۆزبوونی دۆخی سیاسی و ئه‌منی له وڵات ده‌خرێته‌روو\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كانی نێوان مالیكی وعه‌لاوی ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر كه‌شی كۆبونه‌وه‌كه، به‌ڵام ئه‌یاد عه‌لاوی به هۆی ئه‌وه‌ی له عێراق نییه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه نابێت\""."
