سه‌رۆك كۆمارى عێراق داواى هه‌مواركردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، جه‌لال ماشته‌ر، رِاوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌میانى پێشكه‌ش كردنى وتارێكیدا به‌ناوى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، رِاشیگه‌یاند: پێویسته یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێت و پێداچونه‌وه‌ى بۆ بكرێت هه‌تا سه‌رجه‌م كه‌موكورتیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و هه‌ڵانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رِبردودا ئه‌نجام درا دوباره نه‌بێه‌وه.
وتیشی: له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رِابردو چه‌ندین ده‌نگ به‌هه‌ده‌ر چون و چه‌ندین كورسی له‌لایه‌ن كوتله‌كانه‌وه به‌ده‌ستهات كه ده‌نگى پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنابو.
داواشی له كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد پێداچونه‌وه به ئالیه‌تى كۆمسیۆنه‌كه‌دا بكات و چاكسازى تێدا ئه‌نجام بدات.
