حیزبی ده‌عوه: پێویسته هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكشێنه‌وه
ئهمرِۆ چوارشه‌ممه حیزبی ده‌عوه‌ى ئیسلامى به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆى ئاشكرا كرد و داواى كرد هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا بكشێنه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا حیزبی ده‌عوه‌ى ئیسلامى بڵاوى كرده‌وه: عێراق چی دی پێویستى به هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه، بۆیه پێویسته له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا بكشێته‌وه.
به‌پێى رِێككهوتنامهى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق پێویسته له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێننه‌وه.
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا حیزبی ده‌عوه داوا له حكومه‌ت و پارله‌مانى عێراق ده‌كات رِێگهنهدهن به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و واده‌ى مانه‌وه‌یان درێژ نه‌كه‌نه‌وه.
