چه‌ند كاتژمێرێك باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه كۆنترِۆڵ ده‌كرێت
دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه بۆماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك كۆنترِۆڵ كرا، هێزه ئه‌منیه‌كانى شارى دیاله توانیان باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله كۆنترِۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو كه ژماره‌یان زیاتر له 10 كه‌س بو هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله و توانیان بۆ چه‌ند كاتژمێرێك كۆنترِۆڵى بكه‌ن.
له‌سه‌ره‌تادا چه‌كداره‌كان رِوبه‌رِوى پاسه‌وانانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله بونه‌وه و دوو له چه‌كداره‌كان خۆیان ته‌قانده‌وه و پاشان ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرِێژكراویان ته‌قانده‌وه و توانیان خۆیان بگه‌ێننه ژوره‌وه و باڵه‌خانه‌كه كۆنترِۆڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌كانى دیاله رِایانگه‌یاند كه له‌هێرشه‌كه‌دا نزیكه‌ى 9 كه‌س كوژراون و زیاتر له 25 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك هێزه ئه‌منیه‌كان توانیان سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان بكوژن و كۆنترِۆڵى باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله بكه‌نه‌وه.
