ئه‌یاد عه‌لاوى: نورى مالیكی كه‌سێكى دورِو و درۆزنه
له درێژه‌ى ئه‌و گرژى و ئاڵۆزیه‌ى ماوه‌یه‌كه له نێوانیاندا دروست بوه، سه‌رۆكى لیستى عێراقیه هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به كه‌سێكى دورِو و درۆزن ناوى ده‌بات.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، \"ئه‌یاد عه‌لاوى\"" سه‌رۆكى لیستى عێراقیه، رِایگه‌یاند: نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماده‌یه هه‌مو كارێك بكات بۆ مانه‌وه‌ى له كورسی ده‌سه‌ڵاتدا و ئه‌وه‌ى بیرچۆته‌وه كه ئێران كردویه‌تیه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
سه‌رۆكى لیستى عێراقیه هێرشی توندیشی كرده سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و خۆی و حیزبه‌كه‌ى به درۆزن و دورِو له‌قه‌ڵه‌م دا.
وتیشی: نورى مالیكی له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه دیكتاتۆریه‌تێكى نوێ له عێراق دروست بكات، و ماوه‌ى پێنج ساڵه له‌سه‌ر حوكمه تائێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌كى نه‌خستۆته به‌رده‌م حكومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌ى ئه‌و 100 رِۆژه‌ى ده‌ستنیشانى كردوه بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى چه‌ند كه‌سێكى دیارى كرا‌و سزا بدات."
