په‌رله‌مانی عیراق لێپرسینه‌وه له ژماره‌یه‌ك له كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵا ده‌كات
وتیشی: هه‌موو ئه‌و كار‌و چالاكییانه شێوه‌و بواری یاسایی خۆیان هه‌یه‌و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێن، بۆیه پێموایه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه كه روبه‌ڕووی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرانه‌وه له‌جێی خۆیاندا نه‌بوون، به‌ڵكو ته‌نها هه‌ڵمه‌تێكی شێواندن و پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندن بوون كه به‌ر له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و لێپرسینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباراندا، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی نێگه‌تیفانه‌ی بۆ كرا، بۆیه ده‌بوایه به‌م شێوه‌یه ئه‌م بابه‌ته نه‌خرابایه‌ڕوو.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی ئاڕاسته‌كردن و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو تۆمه‌تانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه كه چوارچێوه‌یه‌كی سیاسییانه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له چوارچێوه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كان گفتوگۆ و تۆمه‌تیان ئاڕاسته‌ی یه‌كتر ده‌كرد، بۆیه له‌كاتی ئێستادا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆی بۆ پڕۆسه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكات، ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌بوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پرسیار‌و تۆمه‌تانه‌یه كه كراونه‌ته سه‌ری، هه‌روه‌ها به‌شی هه‌ره زۆری پرسیار‌و تۆمه‌ته‌كانیش ناڕاستن و له‌جێگای خۆیاندا نین، بۆیه به‌م هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی ئێستادا نه‌توانێت ئاماده‌كاری بۆ هیچ پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌ندێك له قه‌واره سیاسییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌یانه‌وێت ئه‌م ده‌زگا گرنگ و سه‌ربه‌خۆیه په‌ك بخه‌ن.
-pukmedia
