سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری دامه‌زراندنی یه‌كه‌م په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له كوردستان ده‌دات
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، له ئێستادا هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌كه ده‌ستی پێكردووه، ئامانجیش له دامه‌زراندنی ئه‌وه‌یه لایه‌نی دادوه‌ری له كوردستان به‌ره‌و پیشه‌ییبوونی هه‌نگاو بنێ و دادوه‌ر پاش به‌دواداچوونی پله‌ى دادوه‌ری پێ بدرێ.
فوئاد حوسێن زیاتر گوتی، ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێم په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری بێته دامه‌زراندن، تا ئێسته به‌پێی سیسته‌می كۆن خه‌ڵك بوونه‌ته دادوه‌ر، به تایبه‌تیش له ماوه‌ی 15 تا 20 ساڵی رابردوو خه‌ڵك بوونه‌ته دادوه‌ر له سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ری یان به‌بڕیارێكی سیاسی یان كارگێڕی، بۆیه له داهاتوودا به‌و شێوه‌یه كه‌س نابێته دادوه‌ر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد، هه‌ر یاساناسێك دوای ماوه‌یه‌ك كاركردن له بواری یاسادا، ئه‌و كات ده‌توانێ داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ بوون به دادوه‌ر، ئه‌ویش بهوهرگیرانی وه‌ك قوتابییه‌ك له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری و دوای ته‌واوكردنی خوێندن به‌سه‌ركه‌وتوویی، وه‌ك دادوه‌ر وه‌رده‌گیرێ.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌مه هه‌نگاوێكه به‌و ئاراسته‌ی بواری دادوه‌ری به‌ره‌و پیشه‌یی ببردرێ و دوور بخرێته‌وه له سیاسه‌ت و ئایدۆلۆجییه‌ت.
