ئه‌یاد عه‌لاوى داواى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خت ده‌كات

ئه‌یاد عه‌لاوى داواى هه‌ڵبژاردنێكى پێشوه‌خت ده‌كات
سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌ ئاره‌زوى لیسته‌كه‌ى نیشاندا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ له‌ عێراقداء، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختیش به‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناوده‌بات.

\"ئه‌یاد عه‌لاوى\"" سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌، رایگه‌یاند: پێشوازى له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسی ده‌كه‌ین كه‌ نورى مالیكی سه‌رۆكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات به‌ڵام له‌و برِوایه‌دا نیین لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا بیه‌وێت حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسی پێكبهێنێت.

وتیشی: مه‌رج نییه‌ حكومه‌تى زۆرینه‌ نورى مالیكی پێكیبهێنێت هه‌رچه‌نده‌ پشتیوانى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى لێده‌كرێت، و ده‌توانین به‌ هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى و لایه‌نه‌كانى تر حكومه‌تێكى زۆرینه‌ى سیاسی پێكبهێنن.

سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌شی به‌ چاره‌سه‌رێكى گونجاو له‌قه‌ڵه‌م دا بۆ بارودۆخى ئێستاى عێراق.

سه‌رچاوه‌/ شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
Top