مالیكی: لیستى عێراقیه ته‌نها دوو رِێگاى له‌به‌رده‌مدایه
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوو رِێگا ده‌خاته به‌رده‌م لیستى عێراقیه بۆ پرِكردنه‌وه‌ى پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا داینابو بۆ چاكسازى له حكومه‌تدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رِایگه‌یاند: بۆ پرِكردنه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیری به‌رگى عێراق پێویسته له‌سه‌ر لیستى عێراقیه یه‌كێك له (خالد عوبێدى) یان (سه‌عدون دلێمى) كاندید بكات بۆ ئه‌و پۆسته.
مالیكی وتیشی: لیستى عێراقیه هه‌ڵبژارده‌ى سێهه‌مى له‌به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نها ده‌توانێت یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه كاندید بكات بۆ پۆستى وه‌زیری به‌رگرى.
ده‌رباره‌ى ئه‌و 100 رِۆژه‌ى داینابو له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى چاكسازى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وتی:
ئه‌و مۆڵه‌ته‌ى دانرابو له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كاندا بۆ چاكساوى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناوه و توانیویه‌تى له‌و ماوه‌دا جێگاى كه‌موكورتیه‌كان ئاشكرا بكات و پێویستمان به پلانێكى گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكورتیه‌كانى حكومه‌تى عێراق.
سه‌رچاوه/ رِادیۆ سه‌وا
