سێ له تۆمه‌تبارانی كه‌یسی راپه‌رین برِیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو
ئه‌مرِۆ دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق سه‌پاندنی سزا به سه‌ر تۆمه‌تبارانی كه‌یسی سه‌ركه‌وتكردنی راپه‌رینی ساڵی 1991ی گه‌ڵانی عێراق راگه‌یاند.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به دواداچوونی فایله‌كان له دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كان له عێراق موحسین حه‌سه‌ن شێروانی له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی رایگه‌یاند: ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه دانیشتنی ژماره 61ی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق به‌رِێوه‌چووو تێدا دادگا دوا برِیاری خۆی راگه‌یاند بۆ سه‌پاندنی سزا به سه‌ر تۆمه‌تبارانی كه‌یسی راپه‌رین.
روونیشیكرده‌وه\" به پێی برِیاری دادگا هه‌ر یه‌ك له كه‌مال مسته‌فا، عه‌زیز ساڵح نومان، مه‌زبان خدر هادی برِیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركر\"".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا ئاماژه‌یبه‌وه‌دا\"" سزای به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی به سه‌ر هه‌ر یه‌ك له تۆمه‌تبار ان مه‌حموود فه‌یز هه‌زاع و وه‌تبان ئیبراهیم حه‌سه‌ن، موحسین خدر ئه‌لخفاجی و قائید حوسێن به ه‌سه‌ر سه‌پێندرا، تۆمه‌تبار تاریق عه‌زیز عیسا و سه‌میر عه‌بدولعه‌زیز و زاهیر شه‌لامه‌و به‌رزان عه‌بدولغه‌فوور به 15ساڵ به‌ندكردن سزا درا\"".
وتیشی\"" هه‌ر یه‌ك له تۆمه‌تباران عه‌بد حه‌سه‌ن، مه‌زاحم سه‌عد حه‌سه‌ن، سه‌عد ساڵح و هانی عه‌بدوله‌تیف و غالب عومه‌ر مه‌هدی، ئه‌حمه‌د حوسێن، مه‌حموود فه‌ره‌ج، محه‌مه‌د ره‌زا، كه‌ریم جاسم نفوس ، عه‌بدولحه‌مید سلێمان، له‌تیف نسه‌یف جاسم ، حامد یوسف، عه‌بدولحوسێن حه‌یده‌ر به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست له سه‌ر تێوه‌گڵانیان ئازاد كران\""."
