مالیكی: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران مافی ده‌ركردنى یاسای نییه
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایی كرد كه ته‌نها سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق مافی ده‌ركردنى یاسایان هه‌یه و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق مافی ئه‌وه‌ى نییه یاسا ده‌ربكات.
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، نورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆنفرانسێكى رِۆژنامه‌وانیدا، رِایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ناتوانێت یاسا ده‌ربكات به‌ڵكو ته‌نها ده‌توانێت پێشنیاری پرِۆژه یاسا بكات ده‌ركردنى یاسا ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقدایه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرى عێراق هۆشداریشى دا له زیادبونى كێشه و ئاڵۆزى له‌نێوان پارێزگاكانى عێراقدا.
مالیكی وتیشی: ده‌ستێكى سیاسی هه‌یه ده‌یه‌وێت كێشه و ئاڵۆزى له‌نێوان پارێزگاكانى عێراقدا دروست بكات بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌ك ئاگاداربێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواشى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق كرد خزمه‌تى زیاترى هاوڵاتیان بكه‌ن و كێشه و گیروگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ رِادیۆ سه‌وا
