ئه‌مه‌ریكا داواده‌كات ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانى له عێراقدا بمێنێته‌وه
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا برِیارى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌عێراق به برِیارێكى زه‌حمه‌ت ناوده‌باتء، هیواش ده‌خوازێت به‌رپرسانى عێراق داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان بكه‌ن له عێراق.
ئه‌مرِۆ چوار شه‌ممه، رِۆبه‌رت گه‌یتس، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا، له وتارێكیدا، رِایگه‌یاند: هیوادارم حكومه‌تى عێراق برِیار بدات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له‌پێناو پاراستنى ناوبانگى ئه‌مه‌ریكا و دوارِۆژى عێراق.
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا وتیشی: برِیاردان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كارێكى ئاسان نییه.
هه‌روه‌ها، وتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانى له عێراقدا.
شایانى باسه، به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى ستراتیژى نێوان حكومه‌تى عێراق و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له كۆتایی ساڵى 2011 سه‌رجه‌م هێزه شه‌رِكه‌ره‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه، و تائێستا حكومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى رِون نییه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق یان مانه‌وه‌ى.
