له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا 822 مه‌سیحی له عێراق كوژراون
له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا له شاره‌كانی كه‌ركوك و موسڵ و به‌غداو به‌سراو چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی تری عیراق، 822 هاووڵاتی مه‌سیحی كوژراون كه به‌شێكی زۆریان دوای رفاندنیان كوژراون.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه كه 629 كه‌س له‌و هاووڵاتییه مه‌سیحیانه‌ی كوژراون، به‌هۆی مه‌سیحی بونیانه‌وه بووه‌و 126 كه‌سی تریشیان له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كاندا له‌و جێگیایانه نزیك بوون كه ته‌قینه‌وه‌یان لێ بووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه 16% ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی كوژراون، خاوه‌نی توانا‌و بڕوانامه‌ی به‌رزبوون و 13% ژن بوون كه رێژه‌ی كوژراوه مه‌سیحیه‌كان 54% له‌پارێزگای به‌غداو 28% له پارێزگای موسڵ بووه‌و ئه‌وانی دیكه‌ش له شاره‌كانی كه‌ركوك و به‌سراو شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی عیراق بووه كه به‌پێی ئه‌و ئاماره ساڵی 2010 خوێناوی ترین ساڵ بووه بۆ مه‌سیحیه‌كان و ته‌نها له‌و ساڵه‌دا281 مه‌سیحی كوژراون.
مه‌تران لۆیس ساكۆ، مه‌ترانی كه‌ركوكی مه‌سیحیه‌كان به PUKmedia راگه‌یاند، ئه‌و كاره‌ساته‌ی له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردودا به‌سه‌ر مسیحیه‌كانی عیراقدا هاتووه، كاره‌ساتێكی مرۆی گه‌وره‌یه بۆ مه‌سیحه‌كان له عیراقدا.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردودا، جگه له‌شه‌هید بوونی 822 مه‌سیحی له عیراقدا، 2300 خێزانی مه‌سیحی له شوێنه جیاوازه‌كانی عیراق، ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه كه له‌نێویاندا 1700 خوێندكار‌و 300 فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تی تێدایه.
