گویل: توركیا ئاماده‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق به‌ره‌وپێش ببات
سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى نیشاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقداء، داواشی له بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسی فه‌له‌ستین كرد دان به ئیسرائیل‌دا بنێت.
ئهمرِۆ یه‌ك شه‌ممه، عه‌بدوڵا گویل، له‌میانى پێشوازى كردنى له شاندێكى عێراقی ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى نیشاندا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
له‌لایه‌كى تره‌وه، سه‌رۆك كۆمارى توركیا داواى له بزوتنه‌وه‌ى به‌رگرى ئیسلامى ناسراو به حه‌ماس كرد دان به ئیسرائیل‌دا بنێت.
عه‌بدوڵا گوڵ، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامهى \"ۆڵ ستریت جورناڵ\"" رِایگهیاند: ئامۆژگارى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ده‌كه‌م كه دان به بونى ئیسرائیل‌دا بنێت.
ده‌رباره‌ى داواكه‌ى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستینى به‌پێى سنورى ساڵى 1967، سه‌رۆك كۆمارى توركیا بهههڵوێستێكى گرنگى ناوزه‌ندكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى فه‌له‌ستین.
وتیشی: هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ دروست كردنى دو ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌له‌ستین و ئیسرائیل له‌سه‌ر سنورى ساڵى 1967 هه‌نگاوێكى ئیجابیه، و پێشوازى لێده‌كه‌م."
