لیستى عێراقیه: چاوه‌رِێ ده‌كرێت شه‌رِێكى خوێناوى له‌گه‌ڵ لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڵبگیرسێت
به‌هۆى به‌رده‌وامى كێشه‌كانى ینَوانیان و نه‌گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر، ئه‌ندامێكى لیستى عێراقیه به‌دورى نازانێت شه‌رِێكى خوێناوى له‌نێوان هه‌ردو لیستى عێراقیه و لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِوبدات.
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه، وه‌حده جومه‌یلی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لیستى عێراقیه، وتیشی: له‌ئێستاشدا شه‌رِێكى سارد له نێوان هه‌ردو لادا هه‌یه، رِه‌نگه شه‌رِێكى خوێناوى له‌نێوان هه‌ردو لیستى عێراقیه و لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا رِوبدات.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیستى عێراقیه ئیدانه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كرد بۆ كوشتنى سه‌ركرده‌كانى لیستى عێراقیه و ئاشكراشی كرد لایه‌نه‌كانى تر‌ى هه‌وڵى كوشتنى سه‌ركرده‌كانى لیستى عێراقه ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشی: به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان له رِێگه‌ى دیالۆگ و دانوستانه‌وه.
سه‌رچاوه/ ئه‌سوات عێراق
