وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال بایه‌خ به به‌ساڵاچووان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گرنگی دانی زیاتری به‌ساڵاچوان و راهێنانی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له كه‌رته‌كانی تایبه‌ت به چاودێری كردنی به‌ساڵاچوان كارده‌كه‌ن ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به هاوكاری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به دوو قوَناغ دوو وۆرك شوَپ بوَ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت ده‌كاته‌وه.
حافز ئه‌لخزه‌رجی له به‌شی چاودێری ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند\" وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی له به‌ر ده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دۆخی به‌ساڵاچووان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین به جۆرێك شایانی ته‌مه‌ن و ماندووبونی ئه‌وان بێت\"".
روونی كرده‌وه\"" له شاری به‌غدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له پزیشكانی پسپۆر‌و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وۆركشۆپێك بۆ راهێنانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رِێوه‌چوو، كه چه‌ندین بابه‌تی پێوه‌ست به نه‌خوَشیه باوه‌كانی به‌ساڵاچوان، روداوه‌كانی كه‌وتن كه به‌ساڵاچوان دووچاری ده‌بن، به‌ساڵاچوان و توندوتیژی\"".
وتیشی\"" ئه‌نجامدانی ئه‌و وۆركشۆپانه له چوارچیوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دێت بۆ بایه‌خدانی پتر به به‌ساڵاچووان له عێراق، كار بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به ساڵاچووان\""."
