موقته‌دا سه‌در: هه‌رِه‌شه‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی سوپای مه‌هدی ده‌كات
له میانیه‌ی وتاری نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی كوفه موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند, ئاماده‌ی هیچ جۆره سازشێك نین له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق, پێویسته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی دیاری كراوی خۆیان له خاكی عێراق بكشێنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند, هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكیه‌كانی سوپای مه‌هدی په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق, ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نیازی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی نه‌بێت بوارێك نامێنێت بۆ راگرتنی چالاكیه‌كانمان.
شایه‌نی باسه سوپای مه‌هدی باڵێكی توندرِه‌وی شیعه‌كانه‌وه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و پێش هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكیه‌كانیان چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روبه‌رووبوونه‌وه‌ی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه .
