ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق هەرسێ جێگرانى سەركۆمارى بەیەكجار پەسند كرد
د.سەعید رەسووڵ خۆشناو بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق لە 65مین دانیشتنى خۆیدا دەنگی لەسەر دانانانى \"تاریق هاشمی، عادل عەبدولمەهدى و خوزەیر خوزاعی\"" دا و پەسندی كرد.
خۆشناو گوتى، لەو كۆبوونەوەدا بەزۆرینەى دەنگ و بەیەكجار هەرسێ جێگرانى سەركۆمار پەسند كران.
دوێنێ پەرلەمانى عێراق بەئامادەبوونى 172 ئەندام دەنگى لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك دا و لێپرسینەوەى لەگەڵ سەرۆكى كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى عێراق ئەنجام دا و دانیشتنەكانى بۆ ئەمڕۆ دواخست.
"
