عارف ته‌یفوور: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوه‌تنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی روسیای كردووه بۆ سه‌ردانی عێراق
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی پێوه‌ندی دۆسایه‌تی له نێوان په‌رله‌مانی روسیا‌و عێراق پێك ده‌هێنرێ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش داوه‌ت نامه‌یه‌كی ره‌سمی بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی روسیا بۆ عێراق ئاراسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌كات.
عارف ته‌یفوور به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" دوێنێ سێرجی لاڤۆر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له میانی كۆبونه‌وه‌ی له گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوه‌ت نامه‌یه‌كی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی روسیا(دۆما) سه‌ردانی عێراق بكات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له داهاتوودا برِیار دراوه لیژنه‌یه‌كی دۆستایه‌تی له نێوان په‌رله‌مانی عێراق و روسیا پێكبهێنرێ به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو په‌رله‌مان\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌ش دا\"" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه حكومه‌تی روسیا‌و عێراق پێداچوونه‌وه به پێوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك له نێوان حكومه‌تی عێراق و روسیا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و روسیا پێك ده‌هێنرێ، ئه‌ركی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كاراكردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌یه كه له ماوه‌ی پێشووتر له نێوان روسیا‌و عێراق ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه رێكه‌وتنانه‌ی ئیمزا كراوه جێ به‌جێ نه‌كراوه جێ به جێ بكرێت، به تایبه‌تیش له بواری بازرگانی و كاره‌بادا\"".
وتیشی\"" له داهاتوودا پێوه‌ندییه‌كانی روسیا‌و عێراق قۆناغێكی گرنگ له سه‌ر ئاستی سیاسی و بازرگانی دا پێش ده‌كه‌وێت و كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی له سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان ده‌بێت\""."
