فەرمانبەرانى پەرلەمانى عێراق مانیان گرت
د.سەعید رەسوول خۆشناو ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە تەبایی بارستە كوردستانییەكان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، بەهۆى ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى هەمواركردنى مووچەى سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنى نوێنەران، فەرمانبەرانى ئەو ئەنجوومەنە مانگرتنیان لەبەردەم هۆڵەكانى كۆبوونەوەى پەرلەماندا راگەیاند.
پێشتر سەرچاوەیەك بە(ئاكانیوز)ى راگەیاند، لە كۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا، 3 پڕۆژەیاسا دەخرێنە دەنگدانەوە ئەوانیش پڕۆژەیاساكانى، مووچەى هەرسێ سەرۆكایەتی \"ئەنجوومەنى نوێنەران، سەرۆكایەتی كۆمار، ئەنجوومەنى وەزیران\"" كە لەلایەن لێژنەكانى دارایی و ئاسایییەوە ئامادە كراون.
هەروەها گوتى، 3 بڕگەی تری كارنامەى دانیشتنى سبەى برێتین لە خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاساكانى پەسندكردنى رێككەوتنامەى عەرەبی بۆ گواستنەوەى بەرهەمی رۆشنبیریی عەرەبی لە نێوان عیراق و رێكخراوى عەرەبی بۆ پەروەردە و رۆشنبیری و زانست، لەلایەن لێژنەى رۆشنبیری و راگەیاندنەوە، ئامادە كراوە، هەروەها خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواركردنى یەكەمی مووچەى فەرمانبەرانى دەوڵەتى و كەرتی گشتی ژمارەى 22ى ساڵی 2008 لەلایەن لێژنەى داراییی ئامادە كراوە.
دوایین بڕگەى كارنامە پەسندكردنى نامە و یاداشتی ئاڵوگۆڕكراو و كۆنووسی كۆبوونەوەى بەغداى 21ی شوبات/فێبرایەرى 2010 لەبارەى قەرزى ژاپۆن."
