حكومه‌تى عێراق خۆى بۆ كاردانه‌وه‌ى رِێكخراوى قاعیده ئاماده ده‌كات
ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه، حكومه‌تى عێراق به‌مه‌به‌ستى رِێگرى كردن له ئه‌نجامدانى هه‌ر كرده‌یه‌كى توندوتیژى له‌لایه‌ن رِێكخراوى قاعیده دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى كوشتنى سه‌رۆكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، سه‌رجه‌م هێزه‌كانى خستۆته ئاماده‌باشیه‌وه.
به‌رپرسانى ئه‌منى عێراق هۆشداریان دایه هێزه ئه‌منیه‌كان له‌پاراستنى سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ى له‌لایه‌ن رِێكخراوى قاعیده‌وه كراونه‌ته ئامانج و په‌یوه‌ندیان به ژێرخانى ئابورى وڵاته‌وه هه‌یه، له‌كاتى هه‌وڵدانى رِێكخراوى قاعیده بۆ تۆڵه‌سه‌نده‌وه له كوشتنى سه‌رۆكه‌كه‌یان.
به‌رپرسانى ئه‌منى عێراق بڵاویان كرده‌وه ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه له‌ئارادایه له‌لایه‌ن رِێكخراوى قاعیده وه‌ك په‌رچه‌كردار دژى كوشتنى ئوسامه بن لادن.
هه‌روه‌ها \"هوشیار زێباری\"" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى به كوشتنى ئوسامه بن لادنء، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا هه‌زاران عێراقی بونه‌ته قوربانى بیروبۆچونه‌كانى بن لادن.
شایانى باسه دوێنێ دوو شه‌ممه باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌واڵى كوشتنى ئوسامه بن لادنى سه‌رۆكى رِێكخراوى قاعیده‌ى رِاگه‌یاند كه‌له هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كوژراوه و پاشان ته‌رمه‌كه‌ى فرِێدراوه‌ته ناو ده‌ریاوه.
سه‌رچاوه/ رِۆیته‌رز ، فورات"
