عه‌لاوى: ئه‌گه‌ر بارودۆخى عێراق وابمێنێته‌وه‌ داوا له‌ پارله‌مان ده‌كه‌ین متمانه‌ له‌ حكومه‌ت بسه‌نێته‌وه‌

عه‌لاوى: ئه‌گه‌ر بارودۆخى عێراق وابمێنێته‌وه‌ داوا له‌ پارله‌مان ده‌كه‌ین متمانه‌ له‌ حكومه‌ت بسه‌نێته‌وه‌
گوڵان/س.م

ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى عێراق و سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌ هۆشدارى دایه‌ حكومه‌تى ئێستاى عێراق له‌ به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كان و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ حكومه‌تى ئێستاى عێراق حكومه‌تێكى هاوبه‌شى نیشتیمانى نییه‌.

\"ئه‌یاد عه‌لاوی\"" سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا، رِایگه‌یاند: به‌هۆى رِێككنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان رِێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر پشتگوێ خراوه‌ و تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

ده‌رباره‌ى دانانى 100 رِۆژ له‌به‌رده‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌كاندا بۆ چاكسازى له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرى عێراقه‌وه‌، عه‌لاوى وتی: حكومه‌تێك له‌ماوه‌ى 6 ساڵدا نه‌توانێت هیچ كارێك بكات له‌ماوه‌ى 100 رِۆژیشدا هیچى پێناكرێت و ته‌نها 40 رِۆژ له‌و ماوه‌ى دانراوه‌ بۆ چاكسازى ماوه‌ تائێستا هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ وڵاتدا.

سه‌رۆكى لیستى عێراقیه‌ وتیشی: ئه‌گه‌ر بارودۆخى عێراق به‌مشێوه‌ بمێنێته‌وه‌ داوا له‌ پارله‌مان ده‌كه‌ین، متمانه‌ له‌ حكومه‌تى عێراق بسه‌نێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
Top