ته‌یفوور: تا ئێستا رێكه‌وتن بۆ ده‌ست نیشان كردنی كاندیدانی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار نه‌كراوه
عارف ته‌یفوور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێك له نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كراوه له سه‌ر بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كردنی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار.
ته‌یفوور به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی له نێوان لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی پۆسته‌كانی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار\"".
روونیشیكرده‌وه\"" گرفت له نێوان فراكسۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و عێراقیه هه‌یه له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كاندیدی پۆسته‌كانی جێگرانی سه‌رۆك كۆمار، هاوكات هه‌وڵێكیش له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی ئه‌و پۆستانه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌مان گرفت له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كاندیده‌كانی پۆسته ئه‌مینه‌كان هه‌یه، به هۆی ئالۆزبوونی كێشه‌كان تا ئێستا نه‌توانراوه كاندیدی پۆسته ئه‌مینه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه\"".
وتیشی\"" پێویسته به‌م نزیكانه ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن و پۆشایی پۆسته‌كان پرِ بكرێته‌وه، چونكه تا ئێستا به‌تاڵ بوونی پۆسته وه‌زارییه ئه‌منیه‌كان دۆخی ئه‌منی به‌ره‌و خراپ بوون بردووه\""."
