ده‌وڵه‌تى یاسا دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كوردیش به‌پێویستى ده‌زانێت
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، دژى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، و له‌به‌رامبه‌ردا كورد به‌پێویستى ده‌زانێت ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارله‌مانى عێراق ئاشكرایی كرد: كورد لاری نییه له‌مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دواى كۆتایی ئه‌مساڵ، و بونى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه دابرِاوهكان به‌پێویست ده‌زانرێت.
له‌لای خۆیه‌وه \"عه‌باس به‌یاتى\"" ئه‌ندامی لیستى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا رِایگهیاند: لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه له عێراقء، نایه‌وێت مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه درێژ بكرێته‌وه.
به‌یاتى، نیگه‌رانى خۆشی نیشاندا له به‌كارهێنانى ئه‌و بابه‌ته وه‌ك كارتێكى فشار دژى لیسته‌كه‌یان له‌لایه‌ن لیستى عێراقیه ء، داواى له لیستى عێراقیه كرد هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق رِابگهێنن.
سه‌رچاوه/سه‌باح"
