ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق یادی شاڵاوی ئه‌نفال كردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌رز راده‌گرێ

ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق یادی شاڵاوی ئه‌نفال كردنی خه‌ڵكی كوردستان به‌رز راده‌گرێ
هه‌ولێر _ سامان

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ له‌ 23ساڵه‌ی یادی ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستان ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق رێوره‌سمێك ساز ده‌كات.

شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌مرِۆ به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به‌ بۆنه‌ی 23ساڵه‌ی ساڵوه‌گه‌ری ده‌ست پێ كردنی ئه‌نفال كردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌ لایه‌ن رژێمی پێشووی به‌عسه‌وه‌، ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی عێراق رێوره‌سمێك ساز ده‌كات\""ز
روونیشیكرده‌وه‌\"" كه‌مێكی تر رێوره‌سمه‌كه‌ له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌ست پێ ده‌كات و ئیتلافی فراكسۆنه‌ كوردستانیه‌كان پێشوازی له‌ میوانان ده‌كه‌ن و هه‌ر وه‌ك تاجه‌گووڵینه‌ داده‌نێنن\"".
وتیشی\"" برِیاره‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مرِۆدا هه‌ر یه‌ك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و تاریق هاشمی و خزه‌یر ئه‌لخوزانی وه‌ك جێگرانی سه‌رۆك كۆماری عێراق سوێندی یاسایی بخۆن\""."
Top