ده‌باغ: هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌واده‌ى دیارى كراودا ده‌كشێنه‌وه
له‌لێدوانێكیدا\"عه‌لی ده‌باغ\"" وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق رِایگه‌یاند:
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌كشێنه‌وه و بارودۆخى ئێستاى عێراق رِێگا نادات به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاء، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى عێراق كۆكن له‌سه‌ر پابه‌ندبون به‌رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان به‌غدا و واشتنۆتى تایبه‌ت به‌كشانه‌وه‌ى هێزاكانى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق.
وتیشی: ئاماده‌یی هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراقی خسته‌رِو بۆ پاراستنى ئاسایشى عێراقء، پرِكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیه‌ى دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵدا دروست ده‌بێت.
وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رِه‌تیشی كرده‌وه هه‌ردولایه‌نى عێراقی و ئه‌مه‌ریكی رِێككه‌وتبن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
شایانى باسه به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌بێت له كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق بكشێنه‌وه.
سه‌رچاوه/شه‌رقولئه‌وسه‌ت"
