هێرش كردنه سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف ئیدانه ده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی رِێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه پتر له 150رێكخراوی ناحكومی له كوردستان له خۆ ده‌گرێت ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عێرقهوه ئیدانه ده‌كات.
عه‌دنان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی رِێكخراوه ناحكومیه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامهنووسیدا كه ئهمرِۆ له هوتێل چوارچرا بهرِێوهچوو، رِایگهیاند\" له رِۆژی 8ی ئه‌م مانگه له كه‌مپی ئه‌شره‌ف له‌كاتی ئاڵ و گۆرِكردنی هێزه‌كانی عێراق و كه‌مپی ئه‌شره‌ف ده‌بێت بهشهرِ و له‌ئه‌نجامدا 35كه‌س ده‌كوژرێن و 500كه‌سیش بریندار ده‌بن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئێمه به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه هێرشكردنه بۆ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له رووی مرۆڤایه‌تیه‌وه ئیدانه ده‌كه‌ین و كارێك پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هه‌لوێسته‌ی له سه‌ر بكه‌ن\"".
وتیشی\"" داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین، گه‌مارۆدانی سه‌ربازی له‌سه‌ر كه‌مپه‌كه هه‌ڵبگرێت\""."
