سه‌در: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌كشێنه‌وه سوپاى مه‌هدى ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌چالاكیه‌كانى
سه‌ركرده‌ى رِه‌وتى سه‌رد له عێراق، هۆشدارى دایه ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق دواى كۆتایی ئه‌مساڵ.
له‌میانه‌ى به‌ژدارى كردنى له‌رِێورِه‌سمى هه‌شت ساڵه‌ى رِوخانى رِژێمى پێشوى عێراق، \"موقته‌دا سه‌در\"" سه‌رۆكى رِه‌وتى سه‌در رِایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵدا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌كشێنه‌وه، سوپاى مه‌هدى ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به چالاكیه‌كانیان.
هه‌روه‌ها سه‌در داواشى له عێراقیه‌كان كرد خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پابه‌ندبونیان به رِێككه‌وتنامه‌ى نێوانیان.
به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێت له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه و ته‌نها چه‌ند تیمێكى ئاوه‌دانى بمێنێته‌وه، به‌ڵام دواى سه‌ردانه‌كه‌ى \""رِۆبه‌رت گه‌یتس\""ـى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراقدا شیمانه‌ى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كرێت دواى كۆتایی ئه‌مساڵ."
