عارف ته‌یفوور به دووری ده‌زانێ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست نیشانكردنی كاندیدی پۆسته ئه‌منیه‌كان یه‌كلایی ببێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كان له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی پۆسته ئه‌مینه‌كان رێكنه‌كه‌وتوون و به دووریشی زانی له‌م هه‌فته‌یه‌دا بگه‌نه رێكه‌وتن.
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" پێویسته له‌م هه‌فته‌یه‌دا لایه‌نه سیاسیه‌كان له سه‌ر ده‌ست نیشان كردنی كاندیده‌كانی پۆسته ئه‌منیه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێك\"".
روونیشیكرده‌وه\"" گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان و ناكۆكی نێوخۆیی هه‌ر لیستێكیش بۆته رێگری له به‌رده‌م گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به رێكه‌وتن، بۆیه پێویسته له‌م هه‌فته‌یه‌دا لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن، به‌ڵام ئه‌سته‌میشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌م كاره بكرێت\"".
لای خۆیه‌وه خالید شوانی په‌رله‌مانتاری عێراق له هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"" لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق 27پرۆژه یاسای له ژێر ده‌ستی دایه بۆ ئه‌وه‌ی كاریان له‌سه‌ر بكات به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بدرێته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته نێو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان\"".
له باره‌ی گرنگترین پرۆژه یاساش وتی\"" یه‌كێك له گرنگترین پرۆژه یاسا كه ئێستا له به‌رده‌ستمانه، پرۆژه یاسای حزبه سیاسیه‌كانی عێراقه، چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاره‌كانی ته‌واو ببێت\""."
