تا ئێستا كاندیدی پۆسته ئه‌مینه‌كانی عێراق یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئیستا لایه‌نه سیاسیه‌كان له سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندیدی پۆسته ئه‌منیه‌كان رێكنه‌كه‌وتوون.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا ملمڵانێی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان له سه‌ر ده‌ست نیشانكردنی كاندیدی پۆسته وه‌زارییه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام و تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتۆنه‌ته رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هه‌ر یه‌ك له لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و لیستی عێراقیه كێشه‌یان له‌سه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كتر هه‌یه، هاوكات لیستی عێراقیه‌ش له سه‌ر یه‌كلایی بونه‌وه‌یان له‌سه‌ر كاندیدێكی لیسته‌كه‌یان كێشه‌ی نێوخۆییان هه‌یه، بۆ ئه‌سته‌مه بتوانرێ له ئێستادا رێكه‌وتنێكی یه‌كجاره‌كی له سه‌ر ئه‌و كاندیدانه بكرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پرسی پێدانی پۆستی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق به كورد یه‌كلایی بۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌ست نیشان ده‌كرێت یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه\"".
لای خۆیه‌وه عارف ته‌یفوور جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\"" وتوێژی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ست نیشانكردنی كاندیدی پۆسته وه‌زارییه ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامه\"".
وتیشی\"" هه‌ر كاندیدێك له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو كرده‌وه‌ی خراپی به‌رامبه‌ر كورد نه‌كردبێت و به‌شداریی له هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالكردن و كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه نه‌كرێت و یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس نه‌گرێته‌وه، كورد ده‌نگی پێ ده‌دات\""."
