ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه مالیكی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ زۆرینه‌ی سیاسی بگۆرِێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ئاشكرای ده‌كه‌ن مالیكی به جیدی له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی پشتگیریه بۆ تێپه‌رِاندنی پرسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی خواست و داواكاری شه‌قامی عێراقی جێبه‌جێ بكات و زه‌مینه‌یه‌كی له باریش نه‌رِه‌خسێندرێ بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كه تا ئێستا به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیران بلاَویانكرده‌وه له ناو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی عیززه‌ت شابه‌نده‌ر باڵێك ئیش ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پرِۆژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ته‌وافوقی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و باڵه تا ئێستا توانیویه‌تی 40 ده‌نگ له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی كۆبكاته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پرِۆژه‌كه.
پێشتریش ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادا بوو سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌گه‌ر نه‌توانێ له ماوه‌ی 100 ته‌واوی خواست و داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر وه‌لاَم بداته‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له به‌رده‌سته‌دایه حكومه‌ته‌ه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی نیشتمانی پێكهێنراوه بۆ حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی بگۆرِێت.
جێی باسه حكومه‌تی ئێستا له 25 ی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو راگه‌یاندرا به‌لاَم تا ئێستا وه‌زاره‌ته ئه‌منیییه‌كانی به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌و له به‌رامبه‌ریشدا جه‌ماوه‌ر داوا په‌له كردن ده‌كات له جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
