رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ پاراستنی كه‌له‌پوورو ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ به ئاماده‌بوونی سه‌میر عه‌بدوڵا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار له عێراق لیژنه‌ی رێكخستنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی كه‌له‌پووری عێراق له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو.
كۆبونه‌وه‌كه به سه‌ر په‌رشتی رێكخراوی یونسكۆ به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كانی عێراق ء هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له پسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تی له بواری شوێنه‌واری و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رِێوه‌چوو.
سه‌میر عه‌بدوڵا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم گوتی\" له هه‌رێمی كوردستان پتر له3هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌وار هه‌یه نه‌مانتوانیوه كاری كنه‌و پشكنینی بۆ بكرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" نه‌بوونی كادیری پسپۆر به پێویست له بواری شوێنه‌وارناسیه، هاوكات پێویستیمان به هاوكاریی كردنی رێكخراوی یونسكۆ و وڵاتانی دنیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كادیرانی نێوخۆیمان رابهێنن و هاوكارییان بكه‌ن له سه‌ر كار كردن له ناوچه شوێنه‌واره‌كان\"".
كه‌یستین نێراب نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له وته‌یه‌كدا رای گه‌یاند\"" نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هاوكاری حكومه‌تء رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌وڵی پاراستنی كه‌له‌پووری عیراقن، عێراق شارستانیه‌تێكی مێژوویی هه‌یه‌و پێویسته بایه‌خ به پاراستنی ئه‌و كه‌له‌پوورء شوێنه‌واره‌ی عێراق بدرێت كه هه‌یه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی رێكخستنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی كولتوور‌و كه‌له‌پووری عێراق ساڵانه له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌رِێوه‌ده‌چوو، ئه‌مه پێنجه‌م كۆبونه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جار له عێراق به‌رِێوه‌ده‌چێت و له پارێزگه‌ی هه‌ولێر سازكراوه، گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه ئه‌و هه‌نگاوانه چین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك رێكخراوی یونسكۆ و حكومه‌تی عێراق لای خۆیه‌وه بهاوێژێنێ به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و كه‌له‌پووره، جۆرێكی دیكه نه‌خشه‌رێگایه‌كی نوێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داده‌نێین\"".
پاشان هه‌ر یه‌ك له بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق و راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق بۆ شوێنه‌واری له وته‌یان پێشكه‌ش كرد."
