ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هاوپه‌یمانی نیشتمانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درزی تێبكه‌وێت و به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسۆن له ناوی بێته ده‌ره‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌تول فاروق رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم كه به یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی داده‌نرێت كشانه‌وه‌ی خۆی له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تیه راده‌گه‌یه‌نێ و ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن، گوتی ده‌ستبه‌ردار بوونی جێگری سه‌رۆك كۆمار عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی روونه له سه‌ر هه‌ڵوێستی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی چونكه عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له رۆژانی داهاتوو كشانه‌وه‌ی دیكه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی له پۆسته حكومییه‌كان ده‌بینرێن.
روونیشی كرده‌وه ده‌ستبه‌ردار بوونی عه‌بدولمه‌هدی به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار نه‌بوو به‌ڵكو به گشتی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به ئاشكرا ده‌یه‌وێت له حكومه‌ت بكشێته‌وه‌و ببێته ئۆپۆزسیۆن.
