پاش عه‌بدولمه‌هدی تاریق هاشمی ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و باش له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌گات كه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.
ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق هاشمی دووپاتیكرده‌وه ئه‌گه‌ر كۆتایی نه‌یىَ به‌و هه‌موو گاڵته‌و سوكایه‌تی پێكردنه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار به دڵنیاییه‌وه هه‌موو شتێك ده‌كه‌م و هه‌ڵوێتستی جیدی خۆشم راده‌گه‌یه‌نم، گوتی باش ده‌زانم خزمه‌تكردنی ولاَتیش ته‌نیا له‌و پۆستێكی دیاریكراو نیه به‌ڵكو بژاری دیكه هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی ولاَت.
روونیشی كرده‌وه دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ناوی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار هیچ بیانوویه‌كی نیه به‌ڵكو بۆته هۆی په‌كخستنی ئه‌دای په‌رله‌مانتاران له كاتێكدا ولاَت پێویتس به خزمه‌تی په‌رله‌مانتاران و داموده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، باسی ئه‌وه‌شی كرد له چه‌ندین بۆنه‌دا رایگه‌یاندووه به‌شێكی وه‌زیفه‌ی حكومی بۆ خزمه‌تی حیزب و قه‌واره‌ی سیاسی به‌كاردێت باشترین نموونه‌ش دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی جێگره‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یه.
جێی باسه دوێنێ دووشه‌ممه جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستبه‌ردار بوونی خۆی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م ده‌ستبه‌ردار بوونی پۆستێكی حكومی دێت له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی.
