په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای كه‌م كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كات ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مرِۆیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای مووچه‌ء هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیء پله تایبه‌تیه‌كان كرد.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له دانیشتنی ئه‌مرِۆی په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پرۆژه یاسای مووچه و موخه‌سساتی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی و جێگره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران و پله تایبه‌تیه‌كان كرد كه له 16مادده پێكهاتبوو\"".
روونیشیكرده‌وه\""دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پرۆژه‌كه ئاراسته‌ی لیژنه پێوه‌نداره‌كان ده‌كرێت به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت \"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" دوای ته‌واوبوونی راپۆرتی لیژنه‌كان پرۆژه‌كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری\""."
