پێشبینی ده‌كرێت عه‌للاوی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن پێكبهێنێ
وته بێژی فه‌رمی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆكی كوتله‌كه ئاماده‌یه له هه‌ر كاتێك پاشگه‌ز بێته‌وه له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن پێكبهێنێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی فه‌رمی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه مه‌یسون ده‌ملوجی دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ئاماده‌یه له هه‌ر چركه ساتێك‌دا داوای لێبوردن بكات و ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان بێت، كه به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان برِیار له سه‌ر ئه‌وه دراوه ناوبراو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه بكات كه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ له ده‌وڵه‌تی عێراقی پێكهێنراوه بۆ جێگیركردن و قایمكردنی چه‌مكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، جه‌ختیشی له سه‌ر عه‌للاوی پێداگری ناكات له سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، روونیشی كرده‌وه هۆكاری راسته‌قینه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه جیاوازی بۆچوونی كوتله‌كان نییه له سه‌ر خودی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌ڵكو سستی و كه‌مته‌رخه‌می سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكیه له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر كه تێیدا برِیاردرا به پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكه له ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، گوتیشی عه‌للاوی باش ئاگاداری ئه‌و سستی و كهمتهرخهمیانهیهو ده‌شزانێ هه‌وڵێكی جیدی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و بگره رۆڵیشی له حكوكهتی عێراق بۆ رۆڵێكی بچووكتر له شێوه‌ی دامه‌زراوه‌و رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وته‌بێژی ئه‌لعێراقیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كاتی ئێستا كوتله‌كه‌ی هه‌ست به‌وه ناكات بۆته شه‌ریكێكی فیعلی له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَتدا، به‌وپێیه‌ی تا ئێستا رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی برِیاری له سه‌ر دراوه به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی دانانی پێرِهوی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و لابردنی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ نه‌كراوه، گوتیشی له بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كار له سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌و پرسانه بكات ده‌ستی كردووه به به‌یه‌كه‌وه بستنه‌وه‌ی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانی وه‌كو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و چه‌ند ده‌سته‌و ئه‌نجوومه‌نێكی دیكه به حكومه‌ت و دوورخستنه‌وه‌یان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی ده‌ره‌خسێنێ بۆ دروست بوونی دیكتاتۆرییه‌تێكی تازه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی جێبه‌جێ نه‌كردن و دواكه‌وتنی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێری نێوان كوتله‌كان، ده‌ملوجی رایگه‌یاند سه‌رۆكی هه‌رێم به‌و دواكه‌وتنه نیگه‌رانه هه‌روه‌كو نیگه‌رانه به سازشكردنه سیاسییه‌كان بۆ په‌كخستنی رێككه‌وتنامه‌كه، پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی ئه‌و دواكه‌وتن و كه‌مته‌رخه‌میانه هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، گوتیشی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن سه‌باره‌ت به‌و پرسه په‌یوه‌سته به پێشهات و هۆكاره‌كانی پرسه‌كه.
ده‌ملوجی به‌دووریشی خسته‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه خاوه‌نی 91 ی كورسی په‌رله‌مانه، له پرۆسه‌ی سیاسی بكشێته‌وه، هه‌روه‌ها به دووریشی نه‌زانی به‌شێك له وه‌زیره‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كانیان ببن و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژێرن، دیسان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌شداریكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له حكومه‌ت تا ئێستا نه‌بۆته بهشدارێكردنێكی راسته‌قینه كه ئه‌وان خواستیانه.
له باره‌ی دواكه‌تنی ته‌واوكردن و پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان، ده‌ملوجی سه‌ر له نوێ سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی تۆمه‌تبار كرد، كه به ئه‌نقه‌ست پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان دواده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی جڵه‌وی ئه‌منی ولاَت به ته‌نیا له ده‌ستی خۆی بێت بێئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه هاوبه‌شی بێت.
سه‌رچاوه: وكاله انباء شط العرب
