ئهمرِۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به گرێدانی چه‌ند دانیشتنێكی بچووككراوه ده‌كات
ئیئتیلافی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم رایگه‌یاند ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به به‌ستنی چه‌ند دانیشتنێكی بچووككراوه ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی هه‌ر یه‌ك له دۆسییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران و دۆسییه‌ی ئه‌منی.
له‌مباره‌یه‌وه راوێژكاری راگه‌یاندنی ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌باس عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرد بۆ به‌ستنی چه‌ند دانشتنێكی بچووككراوه‌ی په‌رله‌مان، ئامانجی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كانیش بۆ كاراكردنی رۆڵی په‌رله‌مان ده‌بێت.
عامری روونی كرده‌وه ئهمرِۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به دانیشتنه‌كان ده‌كرێت، و رۆژی یه‌كه‌م و دووه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به دۆسییه‌ی رۆَڵی چاودێری و یاسادانانی په‌رله‌مان و كاراكردنی كاره‌كانی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئایا په‌رله‌مانتار گوێرِایهڵی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌بێت یاخود گوێرِایهڵی سه‌رۆكی كوتله‌كه‌ی ده‌بێت. هه‌روه‌ها رۆَژی سێشه‌ممه دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، رۆژی چوارشه‌ممه‌ش دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به قسه‌كردن له سه‌ر دۆسییه‌ی ئه‌منی.
برِاریشه رۆژانه دانیشتنه‌كان له كاتژمێر 10 ی سه‌رله به‌یانی تا 2 ی دوای نیوهرِۆ درێژه‌یان هه‌بێت.
